وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگەیاند: له ئێستادا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باشوری عێراقه‌وه به ته‌واوی وه‌ستاوه.
به‌و پێیه‌ی له %90ی داهاتی عێراق له فرۆشتنی نه‌وتەوەیە، له ئێستادا حكومه‌تی عێراق به دوای ڕێگه‌ی جێگره‌وه‌ی گه‌روی هورمز ده‌گه‌ڕێت بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران و ناسه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، له ئێستادا دۆخێك دروستبووه عێراق ناتوانێت نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه بفرۆشێت، هه‌ر بۆیه به دوای ڕێگه‌ی جێگره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ده‌شڵێت: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه و نزیكین له واژۆكردنی رێكه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری جه‌یهانی توركیاوه.
ئاماژەی بەوەش کردووە: وه‌كو چاره‌سه‌رێكی خێراش ده‌مانه‌وێت بۆ گواستنه‌وه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، به تانكه‌ری گه‌وره نه‌وت ڕه‌وانه‌ی توركیا و سوریا و ئوردن بكەین.