بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، به‌راورد به ساڵانی رابردوو، رووداوه‌كانی هاتوچۆ به رێژه‌ی 50% كه‌میانكردووه.
هێمن میرانی راشیگه‌یاندووه، چه‌ند رێكارێك هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆن، یه‌كێك له‌وانه‌ش دانانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕه‌وییه.
وتیشی، جگه له دانانی كامێرا‌كان، هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاری شۆفێران و توندووتۆڵکردنی ڕێنماییەکانی لێخوڕین هۆكاری دیكه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بەراورد بە ساڵانی پێش 2018، ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 50% دابەزیوون، هاوکات ڕێژەی مردن و برینداربوونیش زیاتر لە 60% کەمیان کردووە.