وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڕی 120 ملیار دیناریان له داهاتی نانه‌وتی به‌شێوه‌ی كاش خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ به‌غداد یه‌كێكه له رێكاره‌كانی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، ئه‌م مانگه ناردنی پاره‌كه دواكه‌وت به‌وهۆیه‌شه‌وه ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غداد موچه‌ی مانگی یه‌كی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت له كاتی گه‌یشتنی به رۆژێك دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه، موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دوو موچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوشیان وه‌رنه‌گرتووه.