سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان سورە لەسەر خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، "ڕێگە نادەن بژێویی خەڵک تێکبدرێ و دەبێت موچە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە".
دوێنێ شەو، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "پەرلەمانی عێراق رێگە نادات دەست بۆ بژێویی ژیانی هاوڵاتیان ببرێت و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان هەمان ئەو فەرمانبەرەیە کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خزمەت دەکات".
جەختی لەوەش کردەوە، "کە بۆ زامنکردنی مافی هەمووان، دەبێت پەنا بۆ دەستوور و یاسا ببرێت و رێگە نەدرێت ململانێ سیاسییەکان کار بکەنە سەر شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
شهوی ڕابردوو پهرلهمانی عێراق كۆبووهوه له بارهی پرسی ههناردهی نهوت له ڕێگهی بۆریی نەوتی ههرێمی كوردستانهوه بۆ بهندهری جهیهانی توركیا و پابهندكردنی حكومهت به خهرجكردنی موچهی موچەخۆرانی ههرێمی کوردستان.