ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنى ژنان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی سێ رۆژدا سێ ژن دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێوارەی 4ـى نیسانی 2026، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سەقز هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی شەیدا شێخی تەمەن25 ساڵ و بەبێ حوکمی دادوەر دەستگیریان کردووە و پێداویستیە تایبەتەکانى لەوانەش مۆبایل و لاپتۆپیان بردووە و تا ئێستاش چارەنووسى نادیارە.
باسلەوەشکراوە، باران ئومێدیان، کە خوێندکاری دکتۆرایە لە بەشى ئەندازیاری و یەکێکە لە بەشداربوانى شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ خوشکەزاکەی دۆرسا ئەیازی تەمەن 17 ساڵ دەستگیرکراون و پاشان باران بۆ زیندانى قەرچەک و دۆرسا بۆ ناوەندی چاکسازی تاران گواستراونەتەوە.