ڕاستەوخۆ

هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکات و پشتگیری خۆیانی بۆ دەردەبڕن

reset font size increase font size

شێخی هۆزی جبوور، لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە نورەددین عیسا، وەک پارێزگاری نوێی حەسەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەو ئەرکەی پێی سپێردراوە.
نەواف عەبدولعەزیز، شێخی هۆزی جبوور لە پەیامێکدا دەڵێت: متمانەی تەواومان هەیە کە ئێوە بەهۆی داناییتان لە بڕیاردان و لێهاتووییتان لە بەڕێوەبردندا، لە خەڵکەوە نزیک دەبن.

دەشڵێت، "متمانەی ئێمە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، دەزانین لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەتان لەسەر شانە، قۆناغێک  پێویستی بە پیاوانی دەوڵەت هەیە کە پارێزگاری لە کەرامەتی نیشتمان و هاووڵاتی بکەن و ڕۆحی برایەتیی و هاوبەشی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەدا بەهێز بکەن".

بەهۆی ‌هێرشەکانی ئەم دواییەی دیمەشق بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پاڵپشتی هۆزە عەرەبەکان و هەڵگەرانەوەی بەشێک لە هۆزەکان لە هەسەدە، بێمتمانەیەکی گەورە لە نێوان هۆزەکان و هەسەدە دروستبووە، ئەم پیرۆزباییکردنە وەکو هەوڵێک دەبینرێت بۆ کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان و متمانە دروستکردنەوە لە نێوان بەرپرسانی ناوچە کوردییەکان و هۆزە عەرەبییەکانی ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.