ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی گه‌شتیاریی و بازرگانیی له‌ سه‌یرانبه‌ن ده‌ستیپێكرده‌وه‌

reset font size increase font size

له‌ دوای ڕاگیرانی هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌ی سنوریی سه‌یرانبه‌ن له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگه‌وه‌، ئه‌مڕۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی سەیران بەن ڕایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە هاتوچۆکردنی گەشتیاریی و بازرگانیی له‌ ده‌روازه‌كه‌ ئاسایی بووەتەوە.

كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هاتوچۆی بازرگانیی و گەشتیاریی بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ئێرانی و بیانی، لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردووەتەوە و دۆخەکە وەک پێشتری لێهاتووەتەوە.

 سەبارەت بە کاتی کارکردن، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:30ـی بەیانی تاوەکو 1:30ـی نیوەڕۆ دەروازەکە کراوە دەبێت.

هه‌ر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەنها لە ڕۆژانی هەینی و ئەو ڕۆژانەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پشووی فەرمین، هاتوچۆ ڕادەگیرێت و لە ڕۆژانی دوای پشووەکەدا هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

گوتوشیه‌تی، شۆفێران و بازرگانان دەتوانن سەردانی دەروازەکە بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شتومەکەکانیان.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.