وتەبێژى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، جووڵەی بازرگانی و کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە مانگی شوباتى ئەمساڵەوە بە تەواوی پەکیکەوتووە، ئەمەش جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی خۆراک و وزە دەکاتەوە.
ستێفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، ڕێکخراوی "ئۆنک تاد" سەکۆیەکی داتای نوێی بۆ چاودێریکردنی وردی کاریگەرییەکانی ئەم داخستنە کارا کردووە.
دەشڵێت: ئەو ڕێکخراوە چاودێری نرخەکانی خۆراک، وزە و گۆڕانکارییەکانی بازاڕە داراییەکان دەکات کە بەهۆی سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووەکەدا ڕووبەڕووى مەترسى بوەتەوە.