ڕاستەوخۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویستە تورکیا کۆتایی بە سزادانى چالاکوانان بهێنێت

reset font size increase font size

پێنج ڕاپۆرتدەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەبەوەدەکەن، زۆرێک لە تۆمەتەکانی دژی چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لەسەر بنەمای یاساکانی دژە تیرۆر دامەزراوە، بە تایبەتی ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا – İHD کراون.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن هەریەکە لە ماری لاولۆر، مارگریت ساتەرسوایت، بن ساول، تلالێنگ مۆفۆکنگ و جینا ڕۆمیرۆ ڕاپۆرتدەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەکراوە.

باسلەوەشکراوە، نیگەرانی خۆمان لەبارەى دۆخى چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لە تورکیا دەردەبڕین و داواکارین حکومەت گرەنتى سەلامەتى و پاراستنى گیانیان لە ئەستۆ بگرێت و لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژ و هەڕەشانە بکات کە بەرامبەریان هەیە.

 ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە تورکیا دەکەین پابەند بێت بە یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پێویستە یاساکانى هاوتەریب بێت لەگەڵ بنەماکانی مافە یاساییە نێودەوڵەتیەکان.

لە کۆتایدا هاتووە، پێویستە تورکیا کۆتایی بە زیندانیکردنی چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لەژێر ناوى جیا بهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.