دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆی جدیان له‌باره‌ی به‌هێزكردنی هاوكاریی نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پۆستێكدا، كه له تۆڕی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه نوسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ چاوی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كه‌وتووه و گفتوگۆی جددیان له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و هه‌ردوولایان دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، كه پابه‌ندن به پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی ئه‌ردۆغانیشی كردووه بۆ "هەوڵەكانی لەبارەى کەمکردنەوەی گرژییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە."
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆككۆماری توركیا، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئه‌نتاڵیایه، كه به به‌شداریی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌ك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی "ده‌ره‌وه و وزه"ـی توركیا به‌شداربوون.