سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفال بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، بهرپرسياريهتيى حکومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی مادی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 38 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، بهرپرسياريهتيى حکومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی مادی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئه‌نفال وەک جینۆساید بناسرێت.
ده‌شڵێت، وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێغى ناكه‌ن و هه‌رچى له توانادا بێت ده‌بێ خزمه‌تى زیاتر به كه‌سوكارى ئەنفالکراوان بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی له پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ته‌نها بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین".