سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيه‌ك لە گوندى زه‌رگه‌زه‌ويى سنورى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا دوو هاوژین شه‌هيد بوون.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانى دەڵێت: ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ڕه‌تکراوه‌ن.
باسیلەوەشکردووە: پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.