نێت بلاکس، ڕایگەیاند: ماوەی 696 کاتژمێرە هێڵەکانی ئەنتەرنێت بەسەر هاوڵاتییانى ئێراندا داخراوە.
سایتی نێت بلاکس، کە چاودێری گرفتەکانی ئەنتەرنێت لەسەرانسەری جیهاندا دەکات ڕایگەیاند: ماوەی 30 ڕۆژە هێڵەکانی ئەنتەرنێت بەسەر هاوڵاتییانی ئێراندا داخراوە و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا نەماوە.
ڕاشێگەیاند: لە ئێستادا تەنها ٪1 ـى هاوڵاتییانی ناوخۆی ئێران دەستییان بە ئەنتەرنێت گەیشتووە کە زۆربەیان سەر بە دامودەزگاکانی حکومەتی ئێرانن، هاوکات حکومەتی ئێران ئەنتەرنێتی نیشتمانیشی لەو وڵاتەدا وەستاندووە و ئێران کەوتووەتە ناو دۆخی تاریکی دیجیتاڵییەوە.
