بهرپرسێكی ئێرانی ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی فەرمانی کردووە گەرووی هورمز بەداخراوی بمێنێتەوە و جەختی لەوەشکردووەتەوە نابێ گەرووەکە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ.
عەلی نیکزاد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێكهوتنێكی لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێراندا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی گەرووی هورمز بۆ دۆخی بەر لە جەنگ هێڵی سوری ئێرانە و موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ فەرمانی کردووە گەروەکە بە داخراوی بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە تاران ئێستا بەوە دەزانێت گەروی هورمز چ کاریگەرییەکی لەسەر ئابوری جیهان هەیە، هەڕەشەی ئەوەش دەکات گەر ئێران هەردوو گەروی هورمز و بابولمەندەب دابخات ئەوا دەتوانێت کاریگەریی لەسەر 25٪ئابوری جیهان دروستبکات.
ئەم لێدوانەی نیکزاد لەکاتێکدایە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی گەرووی هورمز و ئەتۆم لە پاکستانە و دەنگۆی ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد لە ئارادایە.