سەرۆک وەزیری ئیسرائیل رایگهیاند، له ئهگهری رێككهوتنی ئهمریكا و ئێران گومانیان ههیه تاران پابهندی جێبهجێكردنی رێككهوتنهكه بێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیری ئیسراییل راگەیهندراوێکی لەبارەی دیداری بێنیامین نهتانیاهو لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێرەدەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لەم دیدارەدا هەڵوێستی روونی خۆیان لە بەرانبەر ئێران راگەیاندووە، ئەم وڵاتە زۆرجار نیشانیداوە بەڵێنەکانی جێگەی متمانە نین.
سەرچاوە ئێرانییەکان هەفتەی رابردوو بڵاویانكردهوه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران، چوار مەرجی دیاریکردووە، كه بریتین لە؛ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕاگواستنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی ئێران، کەمکردنەوە و سنووردارکردنی چالاکییە مووشەکییەکان و هەروەها کۆتایهێنانی ئێران بە پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا، مەرجەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ خواستەکانی حکومەتی ئیسراییل، یەکدەگرنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رۆژی هەینی داهاتوو ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە مەبەستی رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران گفتوگۆ دەکەن كه پێدهچێت كۆبونهوهكه له عهمان بهڕێوهبچێت.