ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

reset font size increase font size

دوای کرانەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، نرخی نەوت دابەزی، بەڵام زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری بە خۆیەوە بینی.

بۆ ئەمڕۆ، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی لە 9% دابەزی و بەرمیلێک بە 90 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش بەڕێژەی 12% دابەزی بە 83 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

کرانەوەی گەرووی هورمز و گەشبینییەکان بۆ ئەگەری بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت. 

دەربارەی نرخی زێڕیش، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، هەر ئۆنسەیەکی تاوەکو نزیکەی چوار هەزار 890 دۆلار بەرزبووەتەوە، بەڵام پێش گەیشتن بەو ئاستە بە چوار هەزار 854 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.