لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بڕی 10 هەزار دیناریان بۆ هەر ئەمپیرێک دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 200 كاتژمێر و بۆ 20 ڕۆژ كار بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارێزگاری هه‌ولێر داوه.
ده‌شڵێت، لە ئەگەری ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لەوماوەیەدا، کارکردنی مولیدەکان ڕادەگیرێت و خاوەن مولیدەکان ئەو کاتژمێرانەی ماوە، دەبێتە قەرز لەسەریان و بۆ جاری دیكه لە بەرانبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بە هاوڵاتیان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانیش كۆببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مۆلیده بدات.