ڕاستەوخۆ

نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان گرانتر بوو؛ 50 دینار چووە سەر هەر لیترێک

reset font size increase font size

نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا جارێکی دیکە بەرزبووەوە و بۆ هەر لیترێک لە هەر سێ جۆرەکەی (نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر) 50 دیناری دیکەی چووەسەر.

ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی دیکەی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی شارەکانیش جیاوازی لە نرخەکاندا هەیە؛ ئەم گۆڕانکارییەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جوڵەی بازاڕ و بژێویی هاووڵاتیان دروست کردووە.

ڕەشید حەمید، ئەندامی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر لەبارەی هۆکارەکانی ئەم گرانبوونە بە رووداوی راگەیاند، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت بەرزبوونەوەی نرخەکەوەن؛

یەکەم کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی پاڵاوگە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، دووەمیش بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە وڵاتانی دراوسێ کە بەنزینیان لێوە هاوردە دەکرێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ نرخی لە ناوخۆدا گران کردووە.

هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی، ڕۆژانە پێویستی بە نزیکەی شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، کە لەو بڕە تەنیا پارێزگای سلێمانی ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن لیتری بەکاردەهێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.