وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ته‌نها له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له هه‌زار و 300 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیش سزا دراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20ـی نیسانی 2026، میقداد میری، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، ته‌نها له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌زار و 307 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه و 2 هەزار و 20 کەسیش سزادراون، 34 كه‌سیان سزای له‌سێداره‌دان و 137 كه‌سی دیكه‌یان، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
میقداد میری، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 193 باندی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه، كه 35ـیان باندی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
گوتیشی، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر مه‌ترسیی ماده هۆشبه‌ره‌كان، به تایبه‌ت بانده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سێ نوسینگه‌ی نوێی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی "ئەڵمانیا و ئوسترالیا و نەیجەر" كردووه‌ته‌وه و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت.