ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق دەکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی فەریق یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری سوپای عێراق کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوپاسالاری عێراق کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هاتووە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بەتایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەئامانجگرتنیان لە هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ بەدواداچوون و دڵنیاییدانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی لەمبارەیەوە نیشاندا.

 هاوکات جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.