فەرماندەی گشتی هیزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ لیژنەی نوێنەرایەتی بنەماڵەی گیراو و بێسەروشوێنەکان کۆبووەوە.
له كۆبوونهوهكهدا مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، جەختی لەوەکردەوە ئەم دۆسیەیە پرسێکی ناوەندی و سەرەکییە لە پرۆسەی یەکگرتنەوە بەپێی ڕێککەوتنی (29-1).
تهواوكردنی كارهكانی ئهو دۆسیهیه کاریگەری ڕاستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێت.
ساڵی 2023 بەڕێوهبەری خۆسەری لیژنەی ونبووەکانی رۆژڤاوای كوردستانی پێکهێنا، ئهوهش لە وەڵامی بانگەوازێکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بڕیارنامەی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی پەسەندکرد لە سوریا.
دوای نزیکەی شەش مانگە لە دامەزراندنی، لیژنەکە کار لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کەسانی ونبوو كرد لەگەڵ ڕاهێنانی کارمەندانی تایبەتمەند لەسەر وەرگرتنی نمونە و ئەنجامدانی شیکاری دی ئێن ئەوەی.