یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی سونه رایگه‌یاند، ناكرێت حكومه‌تی ئێستا درێژبكرێته‌وه، بژارده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش پاشاگه‌ردانیی دروست ده‌كات.
كه‌ناڵی سۆمه‌رییه له زاری موسه‌نا سامه‌ڕایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم بڵاویكرده‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا پێیان وتووه، واشنتۆن به چه‌ند پێوه‌رێكی دیاریكراو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وا رێوشوێنی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گرنه‌به‌ر، هاوكات داوای له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كرد پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران به وردیی و ژیرانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سامه‌ڕائیی باسی له‌وه‌كرد، به‌رده‌وامبوونی حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر كارێكی زه‌حمه‌ته، چونكه ناتوانێت بڕیار له باره‌ی پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان بدات و پێگه‌ی یاسایی لاواز ده‌بێت.
ده‌شڵێت، دژی هه‌ر هه‌وڵ و جوڵه‌یه‌كم بۆ لابردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكه ئه‌وه دۆخه‌كه ده‌باته سه‌ره‌تا و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی توند تر ده‌كات.