له دوای دیاریكردنی وه‌ك ڕێبه‌ری نوێی ئێران، ئه‌مڕۆ موجته‌با خامنه‌یی یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بڵاو كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌یانه‌وێت به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل بكه‌نه‌وه.
موجته‌با خامنه‌یی باسی له‌وه‌ش كردووه، له داخستنی گه‌روی هورمز به‌رده‌وام ده‌بن و گوتیشی"هیچ بوارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی دوژمن له‌م جه‌نگه‌دا ناهێڵینه‌وه".
هاوكات، سوپاسی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی كردووه و ده‌ڵێت " وڵاتانی بەرەی مقاوەمە بە باشترین دۆستی خۆمان دەزانین و له پاڵ وڵاتانی دیكه‌دا، عێراقیش هه‌مان هێڵی گرتووه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بێت.
ڕێبه‌ری نوێی ئێران، ده‌شڵێت "پێشنیاز دەکەم وڵاتانی دراوسێ به زوتریین كات، بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاته‌كانیان دابخەن".