مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، ده‌بێت پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پارتی بێت، چونكه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی كوردییه له په‌رله‌مانی عێراق.
مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ده‌شڵێ، وه‌ك چۆن پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌كانی شیعه و سونه‌ن، ئاواش ده‌بێت پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ گه‌وره‌ترین فراكسیۆن و هێزی كوردی بێت كه ئه‌ویش پارتییه.
باسی له‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو ئێستا وه‌كو كورد له‌سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی یه‌ك كاندید نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتن، ده‌مانه‌وێت له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تاکە کاندیدێک دیاریی بکرێت و یاخود پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغداد لە قۆناغی یەکەم دەنگ بە کاندیدێک بدەن دواتر ئەو کاندیدە لە پەرلەمانی عێراق وەکو سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت، کە ئەمە دادپه‌روه‌رانه دەبێت.
چه‌ند كه‌سێك خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندید كردووه، یه‌كێتی نزار ئامێدی و پارتیش فواد حسێنی كاندید كردووه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی لایه‌نه‌كانی شیعه تاوه‌كو هه‌ردوولا له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێكبكه‌ون، به‌ڵام تائێستا هه‌ردولایان سوورن له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی سه‌رۆككۆمار و كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه‌ی نوری مالیكی له كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران تاوتوێده‌كه‌ن.