میدیایه‌كی ئه‌مریكی مه‌رجه‌كانی تاران بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ واشتن ئاشكراده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئێران حه‌وت داواكاری هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران حه‌وت مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكاته‌وه.
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مریكییه‌كه، ئێران داوای داخستنی هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس و دابینکردنی قەرەبوو بۆ هێرشەکان ده‌كات كه لە دژی ئه‌نجامدراون.
هه‌ره‌وه‌ها داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزا ئابورییەکان ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕێگەدان بە بەردەوامی بەرنامەی مووشەکی ئێران بێ هیچ گفتوگۆیەک بۆ سنوردارکردنی.
یه‌كێكی دیكه له مه‌رجه‌كانی ئێران، دروستکردنی میکانیزمێکی نوێیه بۆ گه‌روی هورمز بۆ ئەوەی ئێران بتوانێت باج لە کەشتییەکان وەربگرێت، پاشان دابینکردنی گەرەنتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵای لوبنان مه‌رجێكی دیكه‌ی ئێرانه.