ڕاستەوخۆ

مقاومەی ئیسلامی لە عێراق چەکدانان ڕەت دەکاتەوە و پەرە بە توانای سەربازیی خۆی دەدات

reset font size increase font size

بەرەی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق بە شێوەیەکی ڕەها دەستبەرداربوون لە چەکەکەی ڕەت دەکاتەوە و جەخت لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی زیاتری توانا سەربازی و ئەمنییەکانی دەکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەوڵەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق.

گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە خۆیان بە "مقاومەی ئیسلامی" دەناسێنن، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە چڕی کار لەسەر پەرەپێدانی هێزەکانیان دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرەڕەشەکان و دەرکردنی ئەوەی بە "داگیرکەران" ناوی دەبەن لە خاکی عێراق و ناوچەکەدا.

مقاومەی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر بەشداریی فراوانی هاووڵاتییان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، و ڕایگەیاندووە کە ئەم ئامادەییە جەماوەرییە نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی عێراقییەکان پابەندن بە ڕێبازی بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیرکاری.

ئەم پێشھاتە و سووربوونی ئەو گرووپانە لەسەر هێشتنەوەی چەکەکانیان لە کاتێکدایە، کە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، پرۆسەیەکی چڕی دەستپێکردووە بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنەوەی سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی دامودەزگا ئەمنییە فەرمییەکانی دەوڵەتدا، کە پێدەچێت ئەم هەڵوێستەی مقاومە ئاستەنگی گەورە لە بەردەم پلانەکەی حکومەتدا دروست بکات.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان