دوێنێ، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە و لۆگۆی هاوپهیمانێتییهكه پهسهند كرا.
لۆگۆکە بازنهییه و خۆرێكی له نێودایه، خۆرەکەی سەر شوێنەواری ئەشکەوتی قزقاپانه، کە بە واتای پەیمانی ئاشتی دێت.
شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی "590 – 585"ـی پێش زایین و کەوتووەتە ھاوینەھەواری چەمی ڕێزانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
شوێنەوارەکە، مەزاری "کیاکسار" سێھەمین ئیمپراتۆری مادە، کە بۆ یادەوەریی ئاشتیی نێوان کیاکسار و ئەلیاتیسی پاشای لیدیا ھەڵکۆڵراوە، لە پاش پێنج ساڵ شەڕی نێوان ماد و لیدیا لەناو جەرگەی شەڕدا و لەساڵی 580ـی پێش زایین خۆر دەگیرێت و ھەردوولا شەڕەکە ڕادەگرن و پەیمانی ئاشتی دەبەستن.

خۆرەکەی ئەشکەوتی قزقاپان 11 تیشکی ھەیە، لە لۆگۆکەدا کراوەتە 21 تیشک، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکگرتوویی، لە نێو خۆرەکەش بازنەیەکی سپی دانراوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو خۆرگیرانەی کە بووە هۆی ئاشتیی نێوان دوو زلهێزی ناوچەکە، هەروەها هێمای کارکردن و کۆبوونەوە لە دەوری یەک ئامانج.