ڕاستەوخۆ

لە هەولێر و سلێمانی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠٢٥ی جووتیاران دەست پێ دەکات، و لە سلێمانیش بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە نێوەڕاست بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو پارەکە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ١٨ی ئابدا ٣٥٠ ملیار دیناری وەکو پارەی گەنمی ٢٠٢٥ خەرج کرد، کە پشکی هەرێمی کوردستان لەم پارەیە ٥٨ ملیار و ٦٣٣ ملیۆن دینار بوو.

 لەم بڕە پارەیە، ٢١ ملیار و ٩٠٨ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، ١٩ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دینار بۆ هەولێر، و ١٦ ملیار و ٩٩٩ ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک تەرخان کراوە. حکومەتی عێراق هێشتا زیاتر لە ٩٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی ٢٠٢٥ی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لایە.

مەرجەکانی وەرگرتنی پارە لە هەولێر:

ئەو جووتیارانەی تاوەکو ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ گەنمیان ڕادەست کردووە (ژمارەیان ٨١٤ جووتیارە) دەتوانن لە بانکی TBI چەکەکانیان وەربگرن. بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە کە بریکارنامەی وەرگرتنی پارە دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٦ دەرچووبێت، و لە ئەگەری کۆچی دوایی خاوەن گەنمیشدا، پێویستە دابەشنامەی شەرعی لەگەڵ بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان پێشکەش بکرێت.

رێکارەکانی سلێمانی: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، ڕایگەیاند کە پاش تەواوبوونی رێکارە بانکییەکانی نێوان بانکی هەرێم و ڕافیدەن، لە نێوەڕاست بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکەن.

لە دهۆکیش پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتییەکە و چاوەڕوان دەرکردنی خشتەی دابەشکردن دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی ئەم ساڵدا، کە لە ١٢ی حوزەیرانەوە تاوەکو ١٨ی تەممووز بەڕێوە چوو، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانیان وەرگرت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ گەنمی ئەم ساڵ لەلایەن بەغداوە خەرج نەکراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.