ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ڕایگەیاند، ڕێوەبەریی تەڤگەری ئاپۆیی ، بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە "هەرێمەکانی پاراستنی میدیا" بەڕێوەچووە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای تەڤگەرەکە تێیدا بەشدار بوون.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، لێدوانی گرنگ لە بارەی دوایین قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دران.
عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 27ـی شوباتی 2025، لە بانگەوازێکدا بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە ستراتیژیی خەباتی چەکداریی کردبوو.
لە ئەنجامدا، پەکەکە لە 12ـەیەمین کۆنگرەی خۆیدا کە لە نێوان 5 بۆ 7ـی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆدا، هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ئەنجامەکانی ئەو بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا کراوە.