ڕاستەوخۆ

لە دەستپێکی جەنگەوە 8810 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

reset font size increase font size

ڕێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران ڕایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ، هەشت هەزار و 810 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران، لە دەستپێکی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشت هەزار و 810 کەس لە پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە دوای تارانی پایتەختی ئێران، پارێزگای لۆڕستان بە دوو هەزار و 509 بریندار، ئیلام بە هەزار و 986 بریندار و کرماشان بە هەزار و 853 لە ریزبەندی دووەم، سێیەم و چوارەمین پارێزگا دێن.

ڕێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران ئاماری  10 پارێزگای بڵاو کردووەتەوە کە هەر پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تێدایە.

لەکۆی 20 هەزار و 24 برینداری 10 پارێزگاکە، هەشت هەزار و 810 برینداریان لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.