ڕاستەوخۆ

لە حەسەکە و کۆبانێ دژی سڕینەوەی زمانی کوردی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

دانیشتووانی حەسەکە ڕێگرییان لە هەوڵێکی حکومەتی کاتیی بۆ لادانی زمانی کوردی لە سەر تابلۆی دادگە کرد و لە کۆبانێش جەخت لە پاراستنی ناوی ڕەسەنی ناوچەکان کرایەوە.

reset font size increase font size

بڕیاری لابردنی زمانی کوردی لە سەر تابلۆی بینای دادگەی حەسەکە و گۆڕینی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی، ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی جەماوەریی لێکەوتەوە. 

دوای ئەوەی بەرپرسانی حکومەتی کاتیی سوریا تابلۆیەکی نوێی بە بوونی زمانی کوردییان لە سەر باڵەخانەی دادگە هەڵواسی، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بە دروشمی جۆراوجۆر بەرەو دادگە بەڕێکەوتن و تابلۆ نوێیەکەیان داگرت و تابلۆ کۆنەکە کە زمانی کوردیی لە سەر بوو، دووبارە هەڵواسییەوە.

هاوکات لە شاری کۆبانێ، سەدان کەس دژی سیاسەتەکانی حکومەتی کاتیی و گۆڕینی ناوی گەڕەک و شارۆچکەکان لە کوردییەوە بۆ عەرەبی ڕژانە سەر شەقامەکان و رێپێوانێکیان بە دروشمی "زمانمان بوونمانە، کۆبانێ شکۆمانە"ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی "ژنی ئازاد"ەوە دەستی پێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی "شەهید عەگید" بەردەوام بوو.

سارا خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری کۆبانێ ڕایگەیاند، "کۆبانێ بە خوێنی شەهیدان ڕزگار کراوە. لە بەر ئەوە، ئێمە هیچ کات ڕێگە نادەین ناوی کۆبانێ بگۆڕدرێت".

هەروەها گوتیشێ، "لە شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ منداڵەکانمان بە کوردی دەخوێنن، دەبێت زمانی کوردی بە فەرمیی لە دەستوردا قبوڵ بکرێت. ئێمە هەمیشە بۆ زمانەکەمان تێدەکۆشین تا ئەو کاتەی مافەکانی گەلی کورد بەدەست دەهێنین."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.