ڕاستەوخۆ

لەگەڵ هاتنى بەهار چیاکانى کوردستان بە چەندین جۆرى گوڵ دەڕازێنەوە

reset font size increase font size

لەگەڵ گەرمبوونی کەش و هەوا چیاکانی کوردستان ڕەنگا و ڕەنگ دەبن شاخ و دەشتەکان کە بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییە سەوز بوون، ئێستا بە گوڵی جۆراوجۆر ڕازاونەتەوە و ئەم گوڵانە، بە سێبەری وەنەوشەیی و سپی و پەمەیی، هەم لە گوندەکان و هەم لە شاخەکاندا دەپشکون و لەگەڵ هاتنى وەرزى بەهاردا دەگەشێنەوە.

هەروەها، لە دێرسیم و بەتلیس و هەکاریشدا لەگەڵ توانەوەی بەفردا چەندین جۆرى تایبەتى گوڵ گەشە دەکەن لە هەمانکاتدا نێرگزیش گەشە دەکات بەوەش چەندین ڕەنگى جیاوازى گوڵەکان جوانیەکى بێ ئەندازە دەبەخشنە ناوچەکە.

لە ناوچەکانى پاسور، لیجە و فارقین لە ئامەد، هاوڵاتیان بە بینینى ئەم دیمەنە سەرنجڕاکێشانە سەرسام بوون و بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیاران سەردانى ناوچەکە دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.