ڕاستەوخۆ

لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی: لەئێستادا گەڕانەوەی ئاوارەکان مەترسیدارە

reset font size increase font size

لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕۆژاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنیی و مەیدانیی لە سەرێکانی گونجاو نییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕێگە بە ئاوارەکان نادرێت، بەشێوەیەکی تاکلایەنە بڕۆنە ناو شارەکە چونکە هێشتا مەترسییەکان بەردەوامن.

لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کار لەسەر گەڕانەوەی کۆچبەرانی سەرێکانی بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێویستە گەرەنتی پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان بدرێت، خەڵک بگەڕێتەوە سەر ئەو ماڵ و موڵکانەی بەر لە داگیرکارییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، سەرجەم هەوڵەکانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بوەستێنرێت و بەڕێوەبەرایەتییە مەدەنیی و یاساییەکانی ناوچەکە ڕێز لە هەبوونی نەتەوەی ڕەسەنی ناوچەکە بگرێت".

بڕیارە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی مانگی یەکی ئەمساڵی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا، سەرجەم ئاوارەکانی ناوچەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.