بههۆی دهستكاریكردنی گولـلە هاوەنێکهوه مێردمنداڵێک لە گوندێكی سنووری قەزای پشدەر گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، لێپرسراوی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵانی خەڵکی گوندی بادینباڵە لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ، دەستکاری گولـلە هاوەنێکی کردووە وپێیدا تەقیوەتەوە.
گوتیشی، راستەوخۆ مێرد منداڵەکە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و رێککارەکان تەواوکراون، رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە تا لە گوندەکەی خۆیان بە خاک بسپێردرێت.