حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر تەرخانکردنی 100 دۆنم زەوی لە قەزای شنگال بۆ زیانلێکەوتووانی ئێزدی دەستی داعش.
خەڵەف شنگالی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر تەرخانکردنی 100 دۆنم زەوی لە شنگال و دابەشکردنی بەسەر ئەو ئێزدیانەی لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش وەکو قەرەبووێکی مەعنەوی بۆ ئەو خێزانانە.
خێزانانی ڕزگاربووی دەستی داعشن و ژمارەیان دەگاتە سێ هەزار و 592 کەس. جگە لەو ژمارەیە تەواوی ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە هێشتا کچەکانیان لەژێر دەستی داعش ماون و ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار و 500 کەسن.