ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پارێزگای سه‌لاحه‌دین هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ریان و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بارەگای لیوای 6ـی له بێجی له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كداریان بریندار بوون.
حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت، بێجگه له‌و هێرشه، باره‌گایه‌كی لیوای 31ـی هێزه‌كانیانیان هه‌ر له‌و سنوره، له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج.
حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه، ئه‌ندامێكیان كوژراوه و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌یان بریندار بوون.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ندین جاری دیكه هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین چه‌كداری ئه‌و هێزه كوژراون.