بڕیارە لە سبەینێ پێنجشه‌ممه‌وه قەیرانی كه‌می غاز لەناو سلێمانی نەمێنێت و کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنیی دابەشکردنی غاز ناکرێت.
عومەر عەبدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز لە سلێمانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە سبەینێوە قەیرانی غاز نامێنێت بۆیە پێویست ناکات کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دابەشکردنی غاز بکرێت.
گوتیشی، بەرنامە و پلانیان بۆ دابەشکردنی غاز هەیە بۆیە پشت بەم سیستەمە ئەلیکترۆنیە نابەستن.
به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا هه‌یه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرفتی كه‌می غازی ماڵان هه‌یه و هاوڵاتیان به ئه‌ستمه غازی پێویستیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
وه‌ك ڕێگه‌یه‌كیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گرفته‌كه، بڕیاردرا له ڕیگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنییه‌وه غاز به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و ڕێگری له قۆرخكاری بكرێت.