سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگه‌یاند، له سنووره‌كه‌یان 13 بۆ 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر مافی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌نگاوه كردارییه‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا وتی، له ئێستادا 10 هه‌زار پارچه زه‌وی ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شبكرێن و ده‌درێنه ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەفتەی داهاتوو پێداچوونەوە و وردبینی بۆ ناوی فەرمانبەران دەستپێده‌کات، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویش به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند، پرۆسەکە قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی سنووری ئیدارەی زاخۆ دەگرێتەوە و ته‌واوی ئەو فەرمانبەرانەی فه‌رمانیان بۆ ده‌رچووه زەوی وەرده‌گرن.