له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له كه‌نه‌دا 10 كه‌س كوژران و 25 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هێشتا نازانرێت هۆكاری رووداوه‌كه چی بووه.
ئاژانسی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، بەهۆی هێرشی ژنێک بۆ سەر قوتابخانەی تامبلێر ریجی دوا ناوەندی لە پارێزگای بریتیش کۆلۆمبیا شەش کەس لەناو قوتابخانەکەدا گیانیان لەدەستداوە و کەسی حەوتەم لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 25 کەسی تریش برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
پۆلیسی بریتیش کۆلۆمبیا ڕایگەیاندووه، تەرمی دوو کەسی تر لە دوو شوێنی جیاواز و نزیک لە قوتابخانەکە دۆزراوەتەوە کە پێده‌چێت گیانله‌ده‌ستدانیان په‌یوه‌ندی به‌هەمان رووداوه‌وه هه‌بێت.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی کەنەدا، هێرشبەرەکە ژنێک بووه، به‌ڵام هێشتا پۆلیسی بریتیش کۆلۆمبیا هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی کەسی هێرشبەر ئاشکرا نەکردووە و ڕایگەیاندووە، کە بۆیان ئاشکرا نەبووە ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە چی بووە.