كه‌شناسیی عێراق هۆشداریی ده‌داته هاوڵاتیان و پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو له چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌ك ده‌كات.
كه‌شناسیی عێراق بڵاویكرده‌وه، پێشبینی شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ له چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌كرێت و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌و شوێنانه دوربكه‌ونه‌وه، كه مه‌ترسیی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویان لێده‌كرێت.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی عێراق، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ له به‌غداد و به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیش، بارانی به‌خۆڕ ببارێت و له چه‌ند شوێنێك ئاستی ئاو به‌رزببێته‌وه و لافاو دروست ببێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، پێویسته هاوڵاتیان زۆر وریا بن و نه‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسیی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاویان لێده‌كرێت.
پێشبینیی كردووه، شه‌پۆله‌كه ڕه‌شه‌باشی له‌گه‌ڵ بێت و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆ یان ئێواره‌ی هه‌ینی به‌رده‌وامبێت.