قوباد تاڵەبانى، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له باره‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیار نییه بهمزووانە له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه.
قوباد تاڵەبانى، بە میدیای نزیك له حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، حزبه‌كه‌یان مێژوو، خاك، كاریگه‌ری سیاسی و هاوپه‌یمانیه‌تی هه‌یه، ئه‌وانه ده‌بنه پێوه‌ر بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له پێكهێنانی حکومەتى عێراق یاخود حکومەتى هەرێمى کوردستان.
له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی 10ـی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گوتی، هیچ بەرنامەیەک نییە بەمزووانە کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى بکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی بۆ تێپەڕاندنى ململانێکان و لە پێناو گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان قسە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەن و سیاسەتى یەکێتى و سەرۆکى حیزبەکەشیان ئەوەیە پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ ئەو لایەنانە هەبێت کە کاردەکەن.