وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگه‌یاند، 313 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه له ڕۆژانی ڕابردودا ڤیدیۆی هێرشه‌كانی ئێرانیان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان تۆماركردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ر له ڕاگهیهنراوێكیدا ده‌ڵێ، له 10 ڕۆژی رابردودا به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر له 300 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ستاون به وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ.
ده‌شڵێ، ئه‌و كه‌سانه زانیاری و دەنگۆی چەواشەکارانەیان بڵاوكردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی ترساندنی خەڵک و دروستکردنی نائارامی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە خەڵک زانیاری تەنها لە "سەرچاوە فەرمییە پەسەندکراوەکانەوە" وەربگرن.
پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل هۆشداری له‌وه‌ی ئاشكراكردنی شوێنی موشه‌ك و به‌رگری ئاسمانیی و شوێنه سه‌ربازییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.