سهرۆكی پهرلهمانی ئێران ڕایگەیاند، تا ئەوکاتەی ئەمریکا بنکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، وڵاتانی ناوچەکە ئارامی بەخۆیانەوە نابینن.
محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە ئێکس ڕایگەیاند، سیاسەتەکانی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر لەلایەن ئایەتوڵا خامنەییەوە دیاریکراوە و ئەوانیش شوێنکەوتەی سیاسەتەکانی خامنەیی دەبن.
گوتیشی، گەلی ئێران خۆیان بۆ بەرگریکردنی لە خاکی ئێران ئامادەکردووە و سەرانی ئێران و گەلهكهیان یەکجار یەکگرتوون دژی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل.