ڕاستەوخۆ

فەرماندەی سوپا و وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتنە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوونەوە

reset font size increase font size

عاسم مونیر، فەرماندەی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی پاکستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا و بە هاوڕێیەتیی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، سەردانەکە چڕ کراوەتەوە لەسەر تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. لەم چوارچێوەیەدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی ئەم دیدارانە بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانە بۆ پاراستنی ئاشتی.

جێی باسە پاکستان لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی چالاکی لە نێوەندگیریی ناوچەییدا گێڕاوە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.