ڕاستەوخۆ

فەرمانبەرێک لە نەینەوا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کرا

reset font size increase font size

دەستەی دەسپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانبەرێکی جێگریەتی چیمەنتۆی باکوریان لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کردووە، کە لە بەرانبەر بڕە پارەیەکدا بەڵێنی داخستنی کەیسێکی یاسایی لە دادگاکانی نەینەوا داوە.

دەستەی دەسپاکی گوتیی، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا، تۆمەتبارەکەیان لە کاتی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە بریکاری کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی پیشەسازی چیمەنتۆ دەستگیرکردووە، فەرمانبەرەکە بانگەشەی ئەوەیکردووە، دەتوانێت ڕێکارەکانی دادگا خێرا بکات و کەیسەکە بەتەواوی دابخات.

دەستەی دەسپاکی فیدراڵی ئەوەشی خستۆتەڕو، فەرمانبەرەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی نەینەوا کراوە، دادوەر بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتبارەکەی داوە، بەپێی حوکمەکانی بڕیاری 160ـی ساڵی 1983.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.