ڕاستەوخۆ

عەلی لاریجانی چۆن کوژراوە؟

reset font size increase font size

دەیڤد کیز، وتەبێژی پێشووی بنیامین نەتانیاهۆ، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕی "ئێکس" پۆستێکی کرد، لەژێر پۆستەکەدا وێنەیەکی عەلی لاریجانی لەناو خەڵکدا دانابوو و لەسەری نووسیبوو، کەسایەتییەکی دیاری ئێرانی دەبێتە ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل.

لە دەقی تویتەکەدا هاتووە، لاریجانی ئامانجی داهاتووە. چۆن دەزانم؟ چونکە ئەو پیاوەی بە بازنەیەکی سوور دەورە دراوە، هابا باتور، یەکێکە لە باشترین بریکارەکانمان و هاوڕێی نزیکیشمە، هابا هەر ئەم بەیانییە لە ئێران گەڕایەوە.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی کوژرانی لاریجانیدا، چالاکوانان بە شێوەیەکی بەرفراوان تویتەکەی دەیڤد کیزیان دانایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، کوژرانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی ڕاگەیاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش ناتانیاهۆش كوشتنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌.

لاریجانی لە ڕیزی ئەو بەرپرسانەدا بوو کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاداشتێکی دیاری کردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیارییەک بدات و ببێتە هۆی دۆزینەوەیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.