سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق،بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لە سەر پشکیکورد و کابینەی نوێ کۆدەبێتەوە.
ئە مڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانیڕاسپێردراوی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە شاریهەولێر. ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیەلەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەرشێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و دیاریکردنی پشکی کورد لەو کابینەیەدا.
بڕیارە زەیدی بە جیا لەگەڵ مەسعودبارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە.
هەر لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ عەلیزەیدی بەرەو شاری سلێمانی بەڕێ بکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەم جموجو ڵە سیاسییانە دوای ئەوەدێن کە شەوی 27ـی مانگی ڕابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی زەیدی وەک کاندیدی خۆی ناساند و هەر هەمان شەو لەلایەن نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراقەوە بۆپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرا.