ناوی سەید عەلی حوسێنی مانەییە لە 19ـی نیسانی 1939 لە مەشهەد لەدایکبووە، خەڵکی خامنەیە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، باوکی چوار کوڕ و دوو کچە.
یەکێک بووە لە کەسە دیارەکانی دژیایەتی دەسەڵاتی شا لە ئێران، ساڵی 1963 بۆ 1977 چەندینجار دەستگیرکراوە، له شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا، بووە بە ئەندامی دەستەی شۆڕش.
ساڵی 1980 لە بازنەی تاران وەک ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا، بۆماوەی دوو خول له ساڵانی 1981 و 1989 سەرۆککۆماری ئێران بووە.
لە ساڵی 1989بووە شوێنگرەوەی خومەینی و بووە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
خامنیی ماوەی 45 ساڵ دەسەڵاتی رەهای ئێران بووە، لەم ماوەیەدا وڵاتەکەی رووبەڕووی چەندین قەیران و جەنگ بووەتەوە، هەمیشە وەک کەسی یەکەمی ئێران دەردەکەوت و گوتاری دەدا، لە جەنگی ئێران-عێراقدا وەک کەسی یەکەمی ئێران دەردەکەوت.
خامنەیی هەمیشە خۆی وەک دوژمنی سەرسەختی وڵاتانی رۆژئاوا نیشان دەدا و لەبەرامبەردا خۆی بە دۆستی روسیا دەزانی، هەمیشە هەڕەشەی روخاندنی و لەنێوبردنی ئیسرائیلی دەکرد.
رۆژی 28/02/2026 لە هێرشێکی ئاسمانی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە
رۆژی 01/03/2026 ئێران بە فەرمی مردنەکەی راگەیاند.