ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی: گەمارۆی سەر نەوتی ئێران لادرا و بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکان ئازاد کران

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا بۆ بەڕێوەبردنی دانوستاندنەکان لە سویسڕایە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوت و پێترۆکیمیایی ئێران هەڵپەسێردراون و گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەش لادراوە.

عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەشێک لە داراییە مسۆگەرکراو و بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات ئازاد کراون، ئەمەش ڕێگەی خۆشکردووە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری لە ناوخۆی ئێراندا.

هەروەها ئاماژەی بە جێبەجێکردنی بەندەکانی یەکەم، دەیەم و یازدەیەم لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران کرد کە تایبەتن بە ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ لە سەرجەم بەرەکان لەوانەش لوبنان، پێدانی مۆڵەتی بانکی و گواستنەوە بۆ فرۆشتنی نەوت، و گەڕاندنەوەی سەرجەم داراییە بلۆککراوەکانی ئێران وەک بنەمایەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات سوپاسی هەوڵ و نێوەندگیرییەکانی هەردوو وڵاتی پاکستان و قەتەری کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دانوستاندنانە "پێشکوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.