وه‌زاره‌تی دادی عێراق ده‌ڵێت، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی پێشوه‌خت، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێنج هه‌زار و 703 داعشی زیندانیكراوی له سوریاوه گواستوه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق.
محه‌مه‌د لعێبی وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ده‌ڵێت، زیندانیه‌كان هاوڵاتیانی 61 وڵاتیان تێدایه، چوار هه‌زار و 253 زیندانییان خه‌ڵكی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانن و 983 شیان خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ی بیانین.
ده‌شڵێت، 467 هاووڵاتی عێراقی له ڕیزی داعشه زیندانیه‌كاندان، سێ هه‌زار و 543 شیان هاووڵاتی سورین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیندانییه‌كان له زیندانی مه‌ركه‌زیی كه‌رخی شاری به‌غداد زیندانیی ده‌كرێن و به پێی ریزبه‌ندیی تۆمه‌ته‌كانیان، جیا ده‌كرێنه‌وه.